که و شه کا نم
ئێواره ی یه کێک له یه که م رۆژه کانی یه که م مانگی هاوین بوو
خۆر ئاوا بوو بوو
به ڵام هه وایه کی روناک و ساف سه ر ئاسمانی
ناوچه که مانی
قه شه نگ و جوان کرد بوو
ئه م ئێواره ش وه کوو هه موو رۆژانی ژیانی پر له ژانی بێکه سی و ده ربه ده ریم ، په نام برده به ر سوچێکی ژوره که مان
و ده ستم به خۆێندنه وه ی کتێب کرد
ماوه یه کی پێ چوو ، له ده رکه یان دا ، وتم فه رموو
براده ریک هاته ژوره وه و وتی ها ، ماموستا گیان ئه و
نامه هی تۆیه ده بێ خۆت ئاماده بکه ی بۆ مه ئموریه تێکی چه ند مانگه
ئه مه ش نامه که یه تی
ماڵاوایی کرد و رویشت
هه ر چه ند گوتم دانیشه . . . قبولی نه کرد ... وا دیار بوو ده ی هه ویست من و
نامه که و خه یاڵه کانی سه فه ره که م به ته نیا جێ
بهێڵێ ئه و رویشت
پاش ماوه یه ک رامان له نامه که
هه ستام و ده ستم به کۆ کردنه وه ی که ل و په له کانم کرد
بۆ ئه م مه ئمو ری یه ته چه ند مانگه یه ، من له و جۆره مه ئموی یه تانه راهاتبووم
ئه مجاره یان ده بوو بچم بۆ شوێنێک که یه کێک له کامپه کانی حیزب بوو
به ناوی قه سلان که ده که وته ناوچه ی سلێمانی
زیاتر له چه ند هه زار که سێک له پێشمه رگه و بنه ماڵه کانیا ن له وێ ده ژیان
ده رمانگایه کی لێ بوو که سه ر په ره ستی ئه و ده رمانگایه
بۆ ماوه ی چه ند مانگێک به من سپێر درا بوو، ده بوو بۆ کار کردن بچم بۆ ئه وێ
که ل و په له کانم له ساکێک خست و که چه ند جل و به رگێک
چه ند کتێب و ده فته ری بیره وه ری یه کانم و هێندێک خرته و پته ی پێویستم بوو
خنی یه ناو ساکه که م و خۆم ئاماده کرد
سه یرێکی کات ژمێره که ی سه ر ده ستم کرد بزانم چ کات نیشان ده دا
به ڵام دیسا ن کاتژمێره که م وه کوو هه موو روژان دوا که وتبوو
به و ئێواره یه کاتی نیوه رووی نیشان ده دا، ماوه یه ک بوو حاڵی سه عاته که م شڕ بوو
دایم خه ریکی پشوودان بوو ، ئاخه ر تا سه عاتێک کاری کردبا
ده بوو وه ک رێبوارێکی ماندوو چه ند سه عاتێک پشووی دابا
خه یاڵی کاتژمێرم له مێشکم سری یه وه و هاتم بیمه ده ره وه
به ڵام چی، پێلاوه کانم ، ئاخ خۆ پێڵاوه کانیشم شروڵه بوون و
پێنه ی ئازاره کانی ژیانمی پێوه دیاره ، لاقه کانم قه ڵه شیبوون
زیاتر وه ک کرێکارێک ده چوم نه ک په ره ستارێک له نه خۆشخانه
ئه و شه وه م به خه یاڵی سه فه ری تازه ی چه ند مانگه وه ئاڵوزا بوو
خه وم لێ نه ده که وت شه وم پر ببووله ئه ندێشه ی جوراوجور
نازانم که ی و چۆن خه وم لێ که وت
که رۆژ بووه وه دوای نان خواردنی به یانی، که ل و په له کانم دا به کۆڵما و
به ره و به ر ده رگای نه خۆ شخانه ، هاورێیانم کۆ ببونه وه تا ماڵاوایم لێ بکه ن
له ماوه ی ژیانم دا بنه ماڵه که م بۆ لام نه هاتبوون
بۆیه هه موو هاورێ یانم وه زعی شری ژیانمیان ده زانی که له و ماوه درێژه دا
نه که س هاتبوو بۆ لام و نه که سیش یارمه تی ده کردم ، ته نیا به و یارمه تی یه که مه ده ژیام
که له لایه ن حیزبه وه وه رم ده گرت ، زۆر شکور بووم و توانیبووم له سه ر پێ ی خۆم رابوه ستم
هه ڵه خه رج نه بووم جگه ره کێش نهبووم
بویه راهاتبوم به و یارمهتیه کهمه خۆم بگونجێنم، له کاتی مالاوایی کردن دا
چه ند براده یک هاتنه لام و له بن گوێم و به سرته وه وتیان
ئه گه ر پاره ت پێویسته ده نگ بکه ، به ڵام شه رم رێگه ی پێ نه دام
که وه زعی شری گیرفانم باس بکه م و وتم زورتان سپاس ده که م
هیچ پێویستیم نی یه و له هاودڵی ئێوه زۆر سپاس ده که م
هه ر چه ند هاورێکانم ئه م سه فه ره له کت و پر و ناوه خته ی منیان
زۆر لا ناخۆش بوو، وتیان مامۆستا گیان نیگه ران مه به
هه ر چه ند مانگێکه و ده گه رێته وه بۆ لامان به ئامانی خوا
ماڵاویم کرد و سوار ماشێنه که بووم
به ڵام چۆن سه فه رێک
که وشی دراو ، سه عاتی خه و خۆش و گیرفانی به تاڵ و
جل و به رگی ره نگ گوراو و جانتایه کی پر له شرو شیتاڵ و
رادوێ یه کی بچکۆله و کۆ مه ڵیک ده رد و غه م و بێ که سی و
چه ند کتێب و ده فتهر و پێنوسێکی گرینۆک ،که موو به موو له سه ر
غه م و به د به ختیه کانم فرمێسکی چاوه کانم تیکه ل به جه وهه ری قه ڵه مه که م ده بێ و
نوسراوه کانم ده نوسن بوونه هاورێ ئه م سه فه ره م
داوی هه ودایی بیر ی بیر کردنه وه م به درێژایی رێگایی پر له مه ودایی درێژ و
بێ برانه وه ی شاخه کانی قه ندیل تاکوو قه سلان هه ر
له سه ر وه زعی ناهه مواری ژیانی پر له چه رمه سه ری و بێکه سی خۆم بوو
چه ند کاتژمێرێک له ناو گه رمایی رۆژدا به رێوه بووین که له قه سڵان نزیک بوینه وه
تینی گه رما زۆر زۆر بوو ، چاوه کانم به و گه رمایه ئازاریی لێ په یا بوو
هه وایی فێنکی قه ندیلی مه ندیل به سه ر که له چله ی هاوینیش دا هه ر به فری به سه ره وه یه و
هه موو کات ئاویی به فراوه کان و کانی یه ته قیوه کانی به هاری و سه وزیی و جوانی داره کان
سیمایی قه ندیلی جوانتر ده کرد و
گه رمای تاقه ت پروکێنی قه سلان و وشک و برینگی و پر خاک و خۆ ل و بێ شینایی
ته نیا ئاسمانیان یه ک بوو له گه ل قه ندیل
هاورێ حوسینی ، که هاورێ یه کی کۆنی خۆم بوو که دیار بوو چاوه روانی منی ده کرد
هه ر که ماشێنه که گه یشته مه یدانه که هاته پێشه وه و
هه ر چه ند ماوه یه کی زۆر بوو یه کترمان نه دی بوو، ئامێزی پێدا کردم و گوتی
به خێر بی ماموستا گیان، یا خوا به خێر بی، جانتا که ی له ده ست وه ر گرتم و
به فه رمویی ئه و که وتینه رێ ، به ده م قسه کردنه وه گوتی که
ماوه یه که ده رمانخانه که مان که سیی نی یه و چاوه روانی تۆ بووین
نه خوشمان زۆره و کهسیش نی یه چارهسهریان بۆ بکات
به خوا ماموستا گیان قوتابخانهکهشمان پهکی کهوتهوه و قوتابی یه کان بێ ماموستان
به جورێک تێک و لێکی بکه ی باشه و له م وهزعه نه جاتمان بده
به رێز حوسێنی بردمی بۆ ماڵی خۆیان و ئه و شه وه له بێ شانسی من کاره باوش نه بوو
نا چار له به ر چرا لامپا دانیشتین و تا شه و دره نگانێک قسه ی خۆشی
ژیانی خۆمان گیرانه وهی بهسهرهاتی روژانی رابردویی پێشمهرگایهتی
بووه شهو چهرهیهکی باشی ئه و شهوهمان . میوانداری گه رم و گوری بنه ماڵه ی حوسێنی
ته واو شادمانی خستبووه دڵمه وه که هه ست به نامویی نه که م
بۆ خه وتن له به ر گه رما چوینه سه ربان و دیسان به ده م قسه کردن و
گیرانه وه ی کومهلیک قسهو باسی ژیانی رابوردومان
چاومان له ئاسمانی ساف و دره وشانه وه ی ئه ستێره کان بوو
جار و بار ئه ستێره یه ک به ره و لایه ک دهخشی وه ک ئه وه ی که به ر بێته وه
پێ ده چێ ته مه نی ئه و ئه ستێره به ره و کۆتایی رویی بێ. پاش ماوه یه ک بێ ده نگ بوون
ماندویی پێلوویی چاوه کانی داخستین و خه ومان لێ که وت
له گه ڵ زه رده په ری به یانی زووداکه زه رده یی خۆر
له پشت کێوه کانی به مۆ و شاهو وه له رۆژ هه ڵاته ه سه ری ده رهێناو و
پرچی خۆی بلاو کرده وه و ئێمه ی له ئامێز گرت، هه ستاین و
دوایی نان خوارد ن ، له گه ڵ هاورێ حوسینی که به ر پرسی کومیته ی به رێوه به ری بوو
چوین بۆ ده رمانگا که
ده رمانگاکه شوێنێکی گه وره و خۆش بوو، تابڵێ دڵگیر
که ل و په ل و پێداویستی پزیشکی هه مووی لێ بوو ، ته نیا ده رمانی که م بوو
که بریارمان دا رۆژێک بچین و له شار ده رمان بکرین
دوایی رویشتنی هاورێ حوسینی ، منیش ده ستم به کار کردن کرد و
ده رمانگا که م له ته نیا چه ند کاتژمێر دا ئاماده کرد، تا نهخوشهکان بتوانن بین و چارهسهری وهر بگرن
له و رۆژه وه کار وباری ده مانگا به باشی به رێوه ده چوو
هه واکه ی گه رم بوو ، یه که م جار بوو من ناوچه ی کوێستان بۆ گه رمێن به جێ بهێڵم
بۆیه را ها تن له و ئاو و هه وایه ش کاریکی ئاسان نه بوو، به لام چار نه بوو ده بوو راهاتبام
و خۆم له گه ڵ ئهو ناوچه دا بگونجاند با
ئه رکێکی دیکه که به من سپێر درا بوو ، ئه رکی ماموستایی بوو
ده بوو هه م وه ک کادری ده رمانی کارم کردبا و هه م ئه رکی ماموستاییم کردبا و
ده رسم به قوتابی یه کان گوتبا
خه ڵکێکی باش و به حورمه ت و قسه خۆش و ده م به پێکه نین و به خۆلک و خوو
له گه لیان به زویی راهاتبووم
پوره نازدارێکی لێ بوو که ماڵه که یان هه ر له ته نیشت ده رمانگا که بوو
ئه وه نده قسه خۆش بوو که هه موو ئێواران کۆ مه ڵیک خه ڵکی له ده وری خۆیی کۆ ده کرده وه و
به قسه شیرینه کانی و ده م و له فزی جوانی سه رنجی هه موانی را ده کێشا
جار و باریش بۆ پیاسه کردن ، ئێواران ده چومه مه یدانی توپانێ که و له وێ ده ستم ده کرد
به شانه کردنی ئه و رێگا باریکه ی که له ته نیشتی مه یدا نه که بوو
زۆر سه یره که مروڤ له شوێنێکی غه ریب ده بێ و هه ست به ته نیایی ده کات
په نا ده باته به ر پیاسه و بیر کردنه وه
ئه مروش وه کوو هه موو رۆژان له کاتی هه وا تاریک بوون دا به ره و ژوره که ی خۆم شۆر بوومه ووه
له ریگادا توشی براده ریک هاتم که ، وتی ، ماموستا میوانت هاتووه
منیش به و شادمانی یه وه هه نگاوه کانم خێراتر کرد و
چه ند خۆشه که له شوێنێکی غه ریب براده رێکی خۆت سه ر دانت بکات
که نزیک بومه وه ، هاورێ یه کی هاوکارم بوو که له نه خۆشخانه وه هاتبوو بۆ سه ردانم
زور به دیداری یه کتر شاد بووین وئه و شه وه مان پر کرد له قسه ی خۆش و بیره وه ری ژیان و
پێکه نین و منیش باسی کارکردنی خۆم بۆ گێرایه وه لاو ماوه ی که لێره بووم
هه ر چه ند وه ک ده ڵین میوانی دره نگ وه خت گله یی له سه ر خۆیه تی
به ڵام ئه گه ر زوش هاتبا هه ر گله یی له سه ر خۆیی بوو
ژیانی پیشمه رگایه تی یه و هه ر ئه وه نده پێشوازی ده کرێ
که ئیمکاناتی ژیان رێگه یی پێ ده داین ، خۆ به وه زعی شری گیرفانی منه وه
له وه باشتر نه ده بوو که هه یه
هاورێ که شم به باشی له ژیانی منی ده زانی
چونکه ماوه یه کی زۆر بوو که له نه خۆشخانه پێکه وه کارمان ده کر د و
ئه و ده یزانی که له و ماوه دا ته نانه ت بۆ یه ک جاریش لێ یان نه پرسیوم و
نه هاتون بۆ لام و هه رگیز یارمه تیشیان نه کردوم
ئه و شه وه هاورێکه م زۆر باسی ره وره وه ی ژیانی نه ها مه تی بۆ کردم و
به ده م قسه ی خۆشه وه شه ومان کرده رۆژ خۆمان ئاماده کرد بۆ نان خواردنی به یانی
هاورێکه م پاش نان وچا خواردن هه ستا و گوتی ده بێ بروم
ماموستا گیان زۆر شادمان و دڵخۆش بوم به دیدارت
هه ر چه ندهه وڵم دا چه ند رۆژێک له لام بمێنێته وه
قبولی نه کرد و زۆر بونی کاری له نه خۆشخانه کرده بیانوو بۆ هویی گه رانه وه ی
ویستی بروا ، رویی وه رگێرا و وتی
ها له بیرم چو ماموستا دیاری یه کێم بۆ داناوی له سه ر
کتێبه کانی ژوره که ت لیمی قبول بکه ، چونکه به ده ستی به تاڵ هاتبووم بۆ سه ردانت
هه ر چه ند وتم پێویست به زه حمه ت ناکات و
هاتنی خۆت باشترین دیاری یه به ڵام ئه و قسه ی کۆتایی خۆیی کر د بوو
مالاوایی کرد و سواری ماشێنه که بوو رویشت
که گه رامه وه ژوره که م و سه یرم کرد هاوریکه م هێندیک پاره ی بۆ دانابووم
نیعمه تی چاک بوو له و کاته دا ، که من زور موحتاج بووم و هه م پێلاوه کانم درابوون و
هه م کاتژمێره که م وه ستا بوو
که وتمه بیری دانانی به رنامه یه ک بۆ ئه وه یی که بچمه شار بۆ کرینی پێلاو و
کاتژمێر و پێداویستی یه کانی دیکه م
ئه و رۆژه هه ر له بیر وخه یاڵی ئه و هاورێ یه م دابووم که چه نده باش وله کاتی ته نگانه دا
به که ڵکه و له خزم و بنه ماڵه ش زیا تره
ئه روژهشم وهک روژانی دیکه تێ پهر کرد و شه ومان به سه ر داهات و
منیش چوم به هاورێ حوسینی م وت که به یانی بۆ شار ده چم
ئه ویش به کاک بێهروزی وت که به یانی له گه ڵ خۆیی بم بات بۆ شار
کاک بیهروزیش هه ر به ده م پێکه نینه وه وتی به سه ر چاو
به یانی ئاماده به ده ت به م گه رامه وه ژوره که ی خۆم و
ئه و شه وه به هه زاران بیری ئاڵۆز وه ک جاڵجا ڵۆکه ته له کانیان له مێشکم ئاڵاند بوو
بیر کردنه وه م چوار چێوه ی چڵێوی چوار دیواری ژوره که ی ته نی بوو
که سه یری پێڵاوه کانم ده کرد وه ک دوستێکی دێرین له گه لیان ده که وتمه وت و وێژ کردن
ئه رێ هه ر ئه م شه وتان ماوه ، سبه ینێ ، شه و هه ر له م کاته دا ته مه نی ئێوه ته واو ده بێ و
جوتێک پێڵاوی نوێ جێگاتان پر ده که نه وه ، خوا هه ڵ ناگرێ و خوا ئه م گرێ
و سپڵه نابم ئێوه خزمه تێکی زۆر باشی منتان کردوه و ، به ڵام چی بکه م دراون و
بۆ پینه کردن نابن چونکه پینه ی ئازاره کانی رۆژگاری ژیانی من به سه ر نێو چاوانتانه وه دیاره
بۆ یه منیش پێویستم به جوتیک پێڵاوی نوێ هه یه ، ئیشه ڵاو ئه گه ر خوا مه یلی لێ بێ و
کاک بیهروز هیمه ت بکات بم باته شار ، نه جاتمان ده بێ به یه کجار له ده ست پێلاوی شر و لار
ئا خ له ده ستی ئه م کات ژمێره پشوو سواره ش رزگارم ده بێ
خۆ ماوه یه که هه ناسه ی سوار بووه و وه ک که سێکی خه و خۆشی لێ هاتووه و
دایم تا چه ند چرکه یه ک وه کار بکه وێ
ده بێ چه ند چرکه یه کیش پشوو بدات و هاوار ده کات به زمانی بێ زمانی بابه وازم لێ بینه و
ته مه نم ته واو بووه و پشووم سوار بووه و تاقه تی پێوانی کاته کانی زهمهنی ژیانم نه ماوه
وه ڵا وه ستا نه ماوه له م ده ڤه ره پشتم هه ڵ نه گرێ و دوو سێ نه قیزه م به پێچ باده ر تێ وه ر نه دات و
قورمی شه که م وه ک گوێ به م لاو ئه و لادا با نه دات و زگم نه شێلێ
بابه ئیتر چاک نابمه وه و وازم لێ بینه و ته کبیرێک له حاڵی شری خۆت بکه وه باشتره
به داخه وه نه پێڵاوه شره کانم و نه کاتژمێره خه و خۆشه که م
هیچیان وه زعی شری گیر فانی به تاڵی منیان نه ده زانی
که زۆر به ی زوری کات له به ر نه داری و هه ژاری و بێکه سی خۆم
په نام ده برده به ر ته نیا دوسته دێرینه که م که ئه ویش فرمێسکی چاوه کانم بوون
هه نیسکی بێ ده سه لاتی له خزم گه لیکی زۆر و بۆر که له ژیانم دا ته نانه ت
بۆ یه ک جاریش نه سه ردانیان کرد م نه یارمه تیان کردم،ئه و ئه شکه سوێرانه ی
که له ده ست تاڵی و سوێری ژیانی خێر نه دیومه وه به سه ر کولمه ئازار دیوه کانی مندا شورده بونه وه
ئه و فرمێسکانه ی که هاورێ سه فه ری ته نیایی و بێکه سی و نه داری و غه ریبی من بوون
چه ند به ئازارو ده رد هێنه ره ، به ڵام چه ند پر مانایه ، چه ند پر کاکڵه دڵۆ پی
ئه و فرمێسکانه ی که له دل و ده رونی بێ که سیکه وه ده رژێته سه ر زه وی و
هه زاران وشه ی پر مانایی کو کراوی ناو ده رونی من به بێده نگی ده گه ێنێته
گوێی زه وی دا به چرپه پێ ده ڵێ منم ئاوی چاوی پر له ته ماوی ده ردی
که سیکی لێ قه وماوی بێ که سی ناز شیواوی ته نیاماو
ئه مشه و خه وم لێ نه ده که وت ، هه موو فیکر و زیکرم هه ر له لای سه فه ری به یانی بوو
جاروبار سه ر خه وێکم ده شکاند هه ر چه ند ده قیقه یه ک بوو، خه به رم ده بووه وه
ره نگه له خۆشی ئه وه بێ که به یانی من سه فه ر ده که م ، بۆ یه خه و له چاوه کانم زرا بوون
زۆر سه یره خۆم خه ڵکی شارم و له شار له دایک بووم و منداڵی کۆ ڵانه کانی شارم و
به خواستی خۆم شارم جێ هێشت ، که چی ئێستا دڵم بۆ شار خۆ رپه ی دێ و حه ز به بینینی شار ده که م
هه موو جاریک سه یرێکی پێلاوه کانم ده که م و چاوێکیش له کاتژمێره خه و خۆشه که م ده که م
نازنم به و وه زعه وه چۆن رۆژ بووه وه ، هه ر زوو خۆم ئا ماده ی سه فه ر کرد
کات لای من هه ر نه ده رویشت، چونکه له چاوه روانی دا ده ژیام، چاوه روانی هاتنی ماشینه که بووم
به راستی راسته که چاوه روانی زۆر تاڵه، وهک دهڵێن له مردنیش تاڵتره
هه ر زور سه یر بوو لای من کاتژمیره که هه ر
به راستی وه ستا بوو نه ده چووه پێش و نه کاتیش تێ په ر ده بوو
وه ک ئه وه ی که زه مه نی زهمان وه ستا بێ
من له چون بۆ شار به په له بووم و براده رانیش به کاوه خۆ
پاش چاوه روانی یه کی زۆر ، کاک بیهروز هات به ماشێنه که یه وه
که شوفرێکی تا بڵێ قسه خوش و شۆخی ئه و ده ڤه ره بوو
وتی ماموستا فه رموو سه ر که وه ، سوار ماشینه که بووم ، پر بوو
جیگای منیان له نێوه راست به تاڵ دانابوو
سۆ فی مه حموود له پێشه وه دانیشتبوو به
ریشه ماش وبرنجی یه جوانه که یه و و گۆ چانه که ی ده ستی و
ته مه نه که ی را هه ستت به هیمنی ده کرد که له گه ڵی ده که وتیته قسه کردن
هه ر له گه ڵ سوار بوونی من رووی وه رگێرا بۆ پشته وه و گوتی
ها ماموستا هه ر وا به زوویی بی تاقه تی شار بوویی که ده چی بۆ سه فه ر کردن
وتم . نا سوفی مه حمود گیان هه ر هێندێک پێداویستیم هه یه و ده چم بو شار دابینیان بکه م
کاک بێهروز که تا ئه و کاته به بێده نگی گوێی له قسه ی من و سۆفی راگرتبوو
خۆیی پێ رانه گیراو رویی له سۆفی کرد و گوتی
ها سۆفی تۆ به خۆت و گه زێک ریشه وه هه موو حه وتویه ک له پێشه وه ی ماشێنه که دانیشتووی و
بۆ شار ده چی ، بۆ که س لێت ناپرسێ بۆ چی ده چی بۆ شآر
واز له خه ڵکی بێنه با وه دوایی کار و فه رمانی خۆیان بکه ون
سوفی مه حمود که زانی ده ره قه تی زمانی کاک بێهروز نایه
وایی به باش زانی که بێ ده نگ بێ باشتره
ماوه یی رێگه که مان به قسه ی خۆش و پێکه نین و
وته پر کاکڵه کانی پر له ته جره به ی مام سوفی تێ په ر کرد نازانم چه ندی پێ چوو
که کاکی شۆ فیر فه رمانی دابه زینی راگه یاند
کاتێکی دیاری کرد بۆ کاتی گه رانه وه و
هه رکه سیش له موسافیره کان به ره و کار و باری خۆیی که وته رێ
منیش روم له بازاری که وش فروشان کرد و به داویی ئه و جوته پێڵاوه دا که دامهه ویست بیکرم
برێک عه ودال بووم تا جوتێک پێلاوم ده ست که وت که هه م باش بوون و هه م بۆ
ئه و شوێنه ده بوون که من کارم لێ ده کرد
کاتژمێرێکیشم کری و خۆم له ده ستی ئه و کاتژمێره به سه زمانه پشوو سواره ماندووه رزگار کرد
هێندێک خرتکه و پرتکه ی تریش که پێویستم بوون کریم و خۆم ئاماده ی گه رانه وه کرد
کاتی گه رانه وه هات و دیسان به ماشێنه که ی کاک بێهروز و
قسه خۆشه کانی سۆفی رێگه که مان کورت کرایه وه و گه یشتینه وه هه واره که ی خۆمان
ئه و شه وه له ژوره که ی خۆم هه ناسه یه کی ئاسوده ییم هه ڵ کێشا و
سه یرێکی جوته پێڵاوه تازه کانم کرد که له دوره وه
پێ ده که نین منیش بزه ی سمێڵم ده هات که له ده ست ئه و جوته پێلاوه دراوه رزگارم ببوو
سه یرێکی کات ژمێره نوێ یه که م کرد که
وه ک دڵێکی گه نج کاری ده کرد و به زه ردی میله کانی زه رده ی خستبوه
ناو دلی منه وه به دڵ خوشی یه وه خه وم لێ که وت
له گه ڵ زه رده ی به یانی هه ستام له خه و و پاش خۆ ئاماده کردن و
نان خواردن چوم به ره و قوتابخانه که کاری به یانانی من بوو ، له و شوێنه که لێ ده ژیام
که چومه ژوره وه هه موو قوتابیه کان هه ستانه سه ر پێ و به یه ک ده نگ وتیان پیروزه ماموستا
منیش توزێک خوم خا فڵاند و به هێواشی گوتم چی
هه موو به تێکرا وتیان ماموستا پێڵاوه کان ده ڵیین
یه کێک له قوتابی یه کان وتی ماموستا بروا بکه تۆ پێڵاوه کانت درا بوون به ڵام ئێمه ئازارمان ده بینی
ئه و روژه به درێژایی روژ بیرم له هه ستی قوتابی یه کان ده کرده وه که
هه ر چه ند منداڵ بوون به ته مه ن به ڵام به عه قڵ گه وره بوون
بیرم له و هاورێ یه م ده کرده وه که لهو کێشه نهجات دابوو
چه نده دڵسوز بوو که توانی من له و وه زعه ناله باره ی ژیان رزگار بکات
بویه به راستی هاورێ یه کی باش سه دان بنه ماڵه ی
خراپ دێنێ من بنه ماڵه یه کم بۆ چی یه که خۆیان به خاوه نی من نه زانن